پێش كه‌مێك سه‌ركرده‌ی كوتله سیاسییه‌كان گه‌یشتنه هه‌ولێر
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ گولاَن میدیا، فه‌یسه‌ڵ ده‌باغ سكرتێری رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند پێش كه‌مێك هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی و سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی وجێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی و سه‌رۆكی خولی پێشووی په‌رله‌مان ئه‌یاد سامه‌رِائی و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی عه‌ممار حه‌كیم و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی و چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی سه‌در له رێگه‌ی فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان.
ده‌باغ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان بۆ هه‌ولێر، ناوبراوان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان پێوازیان لێكراو به‌ره‌و هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵلاَ به‌رِێكه‌وتن به مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی كوتله‌كان و وه‌لاَمدانه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، چاوه‌رِانیش ده‌كرێ له كۆبوونه‌وه‌كاندا هه‌موو لایه‌ك بگه‌نه ئه‌نجامی كۆتایی و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ رابگه‌یه‌نن.
