عه‌بدولله‌تیف: ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار بدرێته كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتمانی وائیل عه‌بدولله‌تیف رایگه‌یاند كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی رازی بووه هه‌ردوو پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ستراتیژی وه‌ربگرێت.
عه‌بدولله‌تییف دووپاتیشی كرده‌وه ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به جیدی له پشت ئه‌وه‌ن پۆستی سه‌رۆك كۆمار بدرێته كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئه‌وان به جیدی كار ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی كوتله سیاسییه‌كان كه برِیاره ئه‌مرِۆ دووشه‌ممه له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌رِێوه بچێت، كار له سه‌ر چوار دۆسییه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كرێت گرنگترینیان به‌شداریكردنی سه‌رجه‌م كوتله براوه‌كانه له حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی، به گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش ده‌نگۆی ئه‌وه له ئارادایه‌هه‌ندێك له ئه‌ندامانی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان گفتوگۆ ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی به‌شداری كردنیان له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ندامی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا حسێن ئه‌سه‌دی رایگه‌یاند ده‌وڵه‌تی یاسا لاری نییه ئه‌لعێراقییه پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرێت به مه‌رجێك ئه‌گه‌ر كورد ده‌ست به‌رداری پۆسته‌كه بێت.
