زێباری: هه‌نگاوی زۆر نراوه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی بێت به داخستنی دۆسییه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری رایگه‌یاند وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی ناوه بۆ ده‌رهێنانی عێراق له ژێر به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1990 وه به سه‌ریدا سه‌پێندراوه.
له به‌شێكی تایبه‌تی لێدوانه‌كه‌یدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له ماوه‌ی رابردوودا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كارێكی زۆری كرد له پێناو ده‌رهێنانی عێراق له ره‌هه‌نده‌كانی به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌كرگتووه‌كان له ناویشیاندا سزا سه‌پێندراوه‌كانی تایبه‌ت به نه‌هێشتنی چه‌ك و چه‌كی كۆكوژ.
زێباری جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌وان توانیویانه چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره له دۆسییه‌ی به‌ندی حه‌وتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به ده‌ست بێنن به‌تایبه‌ت كۆتایی هێنان به چه‌ند دۆسییه‌یه‌ك له‌وانه داخستنی دۆسییه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك و داوو ده‌رمان و چه‌ند گرێبه‌ستێكی دیكه كه تا ئێستا ناكۆكیان له سه‌ر بووه، گوتیشی له ماوه‌یه‌كی كه‌می داهاتوودا عێراق راپۆرتی خۆی پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه ده‌ست به ئه‌ركه‌كانی خۆی بكات له باره‌ی ده‌رهێنانی عێراق له ژێر به‌ندی حه‌وتدا.
روونیشی كرده‌وه كۆتایی پێهێنان به داخستنی دۆسییه‌ی نه‌وت به‌رامبه‌ر به خۆراك مانای ئه‌وه نییه راسته‌وخۆ عێراق له ژێر به‌ندی حه‌وت دێته ده‌ره‌وه، چونكه چه‌ند پرسێكی دیكه هه‌یه كه پێویستیان به ده‌ركردنی یاسای په‌رله‌مانه‌وه هه‌یه، له‌وانه‌ش پرسی چه‌كی كۆكوژو پرسی په‌یوه‌ندییه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان عێراق و كوێت و چه‌ند پرسێكی دیكه.
له كۆتاییدا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه حكومه‌تی رابردوو كارێكی زۆری كرد بۆ ده‌رهێنانی عێراق له ژێر به‌ندی حه‌وتدا، بۆیه ئه‌ركێكی كه‌م له به‌رده‌م حكومه‌تی نوێدایه بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له ژێر ئه‌و به‌نده ده‌ربهێنێ.
