سەرۆكی كۆمكاری عەرەبی سەردانی بەغدا دەكات
سه‌رچاوه‌یه‌كی دیبلۆماسی له كۆمكاری ولاَتانی عه‌ره‌بی ئاشكرایكرد، ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری ولاَتانی عه‌ره‌بی عه‌مرو مو‌سا له به‌رنامه‌یدایه دوای جه‌ژنی قوربان به ئامانجی كاراكردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی شا عه‌بدوڵلاَی شای سعودییه به سه‌ردانێگ بگاته عێراق و له نزیكه‌وه چاوی به سه‌ركرده‌ی كوتله‌ی سیاسییه‌كان بكه‌وێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌ردانییه چاوه‌رِوانكراوه‌كه‌ی مو‌سا بۆ بۆ به‌غدا،دوای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان ئه‌و و سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و سه‌رۆك وه‌زیران نوری مالكی هات، گوتیشی تا ئێستا هه‌ردوولا خه‌ریكی رێكخستن و دیاریكردنی واده‌ی سه‌ردانییه‌كه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه روونی كرده‌وه مو‌سا له میانی سه‌ردانییه‌كه‌یدا دووپات له سه‌ر په‌له كردن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ ده‌كاته‌وه‌و به پێویستیشی ده‌زانێ هه‌موو كوتله براوه‌كان به‌شدارییه‌كی راسته‌قینه بكه‌ن له حكومه‌تدا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌یه‌وێ پشت به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی شا عه‌بدوڵَلاَی شای سعودییه ببه‌ستێت كه له 30 مانگی رابردوو پێشكه‌ش به هێزه عێراقییه‌كانی كرد بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
له‌لای خۆیه‌وه جێگری ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی ئه‌حمه‌د حیللی رایگه‌یاند كوتله عێراقییه‌كان ئاره‌زوو ده‌كه‌ن هه‌ڵوێستی مو‌سا له باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی شای سعودیه بزانن، گوتیشی تا ئێستا كۆمكاری عه‌ره‌بی چاوه‌رِوانی ئه‌نجامی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی ده‌كات بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، گوتیشی ریاز باشترین شوێنێكه كه تێیدا سه‌ركرده عێراقییه‌كان به یه‌كه‌وه كۆبكاته‌وه.
