به‌تیخ مه‌رجی ئه‌لعێراقییه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئاشكرا ده‌كات
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ یه‌كه‌م جار سه‌ركرده له كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه جه‌مال به‌تیخ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌لعێراقییه ئاره‌زوو ده‌كات سه‌رۆكی كوتله‌كه ئه‌یاد عه‌للاوی پۆستی سه‌رۆكی كۆماری عێراق وه‌ربگرێت و رازی بێت به پێكهێنانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن نوری مالیكییه‌وه.
به‌تیخ دووپاتی كرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئاماده‌یه له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی عێراق سازش له سه‌ر مافه ده‌ستووری و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات كه توانی به 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان به ده‌ست بێنێت، گوتیشی ئه‌لعێراقییه ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كات سازش له سه‌ر پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران بكات و بۆ سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی جێیبهێڵێتو خۆیشی پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرێ، بهلاَم له به‌رامبه‌ر ئه‌و سازش كردنه‌دا ده‌بێت ئه‌لعێراقییه له سه‌ر ئه‌و كابینه‌یه رازی بێت كه هاوپه‌یمانی نیشتمانی به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی حكومه‌تی نوێ پێكده‌هێنێ.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا لایه‌نی كوردی رازی ده‌بێت پۆستی سه‌رۆك كۆمار له تاڵه‌بانی وهربگیردرێتهوهو بدرێته كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه، به‌تیخ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌وان هیچ زانیارییه‌كی وردیان له به‌رده‌ستدانییه كه بیسه‌لمێنێ ئه‌مه‌ریكا فشار ده‌خاته سه‌ر كورد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌رداری پۆستی سه‌رۆك كۆمار بێت، روونیشی كرده‌وه ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ هه‌موو گۆرِانێك له عێراقدا بكات چونكه ئه‌وان به‌رپسی یه‌كه‌می گۆرِانكارییهكانی ناو عێراقن و له‌مباره‌یه‌وه‌ش ئه‌زموونیان هه‌یه.
پێشتریش ئه‌ندامی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان مه‌حمود عوسمان ئاشكرای كرد كه ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له پێناو په‌له كردن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا فشار ده‌خاته سه‌ر كورد بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌رداری پۆستی سه‌رۆك كۆمار بێت و ئه‌و پۆسته بدرێته كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و خودی ئه‌یاد عه‌للاوی.
