سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به بارودۆخی عێراق ده‌به‌ستێ
برِیاره رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به بارودۆخی عێراق ببه‌ستێت.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكومه‌تی فهرِهنسا رایگه‌یاند رۆژی سێشممه‌ی داهاتوو ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به به‌شداری ته‌واوی ئه‌ندامانی خۆی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به بارودۆخی ناوخۆی عێراق و دوا رووداو و ته‌قینه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی به‌غدا كه مه‌سیحییه‌كانی كرده ئامانج ببه‌ستێت.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له سه‌ر داوایه‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فهرِهنسا بێرنار كۆشنێر ده‌به‌سترێ، دوای ئه‌وه‌ی كۆشنێر له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تائیفه مه‌سیحیه‌كانی رۆژههلاَت كۆبوویه‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو له ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێزدا كه كه‌نیسه‌ی سهیدهتولنهجاتی گرته‌وه زیاتر له 350 كوژراو‌و برینداری لێكه‌وته‌وه‌و هه‌ر یه‌ك له پاپای فاتیكان و نێوه‌نده سیاسی و ئایینییه‌كانی جیهانیش كرده‌وه‌كه‌یان مه‌حكوم كرد.
