سه‌ركرده‌یه‌كی لیستی ئه‌لعراقییه: ده‌مانه‌وێت پێش دانیشتنی له‌په‌رله‌مان ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى بارزانى بگاته ئه‌نجامێكی پۆزه‌تیف
د. شاكر كتاب یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانى لیستى (التجدید) به‌سه‌رۆكایه‌تى د.تاریق هاشمى له‌ناو لیستى ئه‌لعراقیه سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى ئایینده و هه‌ڵوێستى لیستى ئه‌لعراقیه به گولاَنی راگه‌یاند: (به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ى به‌رێز مسعود بارزانى ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی پۆزه‌تیڤانه‌یه. تاكو ئهمرِۆ هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك پێشكهشكرابێت ئێمه پێشوازییه‌كی گه‌رممان لێی كردووه. هیوادارین ئه‌م جۆره ده‌ستپێشخه‌رییانه بگه‌نه ئه‌نجامێكی پۆزه‌تیڤ و یه‌كلاكه‌ره‌وه. لیستی \"عێراقیه\""ش به‌شدارییكرد له دانیشتنه‌كانی ئاماده‌كاری له‌باره‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی بهرِێز \""بارزانی\"". هه‌ڵبه‌ته خۆی له‌خۆیدا، ده‌بێت ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه بگاته ئه‌نجامێكی باش و پۆزه‌تیڤ، به‌شێوه‌یه‌ك كه كاتێك لایه‌ن و قه‌واره‌كان دهرِۆنه دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان پێشوه‌خته رێككه‌وتنیان له‌به‌رده‌ستدا هه‌بێت له‌باره‌ی هه‌ندێ لایه‌ن و برِیارهكان.))
له‌ژماره 805 ی گۆڤاری گوڵان ته‌واوی دیمانه‌كه بخوێنه‌ره‌وه"
