فه‌ره‌نسا داواى كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات له‌سه‌ر بارودۆخى عێراق
گولاَن/ساڵح محمد
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا له كۆبونه‌وه‌ى ئاسایی ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى داواى له ولاَتانى ئه‌ندام كرد كه كۆبونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت له‌سه‌ر بارودۆخى عێراق ئه‌نجام بدرێت.
(كوشنیر) وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ره‌نسا له ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى داواى له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كرد كه بۆ تاوتوێ كردنى بارودۆخى مه‌سیحیه‌كانى عێراق دواى ئه‌وه‌ى كه هێرش كرایه سه‌ر یه‌كێك له كه‌نیسه‌كان و ژماره‌یه‌ك مه‌سیحی كوژران و برینداربون.
هه‌روه‌ها حكومه‌تى فه‌ره‌نسا ئاماده‌یی خۆى نیشاندا بۆ وه‌رگرتنى برینداره‌كانى ئه‌و رِوداوه و چاره‌سه‌ركردنیان.
