ئه‌عره‌جی: دواخستنی دانیشتنی په‌رله‌مان به ئامانجی كاراتر كردنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بوو
دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ هه‌ینی سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق فوئاد مه‌عسوم، دواخستنی دانیشتنه چاوه‌رِوانكراوه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه راگه‌یاند، له‌مباره‌یه‌وه له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی نیشتمانی سه‌ر به ره‌وتی سه‌در به‌ها ئه‌عره‌جی دووپاتی كرده‌وه دواخستنی دانیشتنه‌كه‌ی رۆژی دووشه‌ممه بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه له ئه‌نجامی رێككه‌وتنی كوتله‌كان بوو، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌لێكی زیاتر بدرێته كوتله‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی كاراتر بكرێت، له پێناو پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا روونی كرده‌وه نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م كوتله سیاسیه‌كان له لێژنه ئاماده‌كارییه‌كان، رێككه‌وتن كه دانیشتنه‌كه دوابخرێت تا ئه‌و كاته‌ی باوه‌رِ به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه دێنن به‌شداری له حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی بكات.
ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌رجه‌م كوتله‌كان ئومێد ده‌كه‌ن حكومه‌تی نوێ له سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی پێكبهێنرێت كه تێیدا هه‌موو كوتله براوه‌كان به‌شدار بن، گوتیشی هه‌موو كوتله‌كان له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه رازی بكه‌ن به‌شداری بكات له حكومه‌تی نوێ، گوتیشی ئه‌گه‌ر ئه‌لعێراقییه رازی نه‌بێت ئه‌وكات هاوپه‌یمانی نیشتمانی به ئاراسته‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت له سه‌ر بنه‌مای كوتله‌ی گه‌وره هه‌نگاو ده‌نێت.
