هاشمی رازی نییە عەللاوی ببێتە سەرۆك كۆمار
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه كه نه‌یوستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا سه‌رۆكی ته‌جه‌موعی نوێ بوونه‌وه و جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق تاریق هاشمی نه‌یاری خۆی بۆ سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی نیشانداوه له حاڵێكدا ئه‌گه‌ر ناوبراو ببێته سه‌رۆك كۆماری عێراق.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتی كرده‌وه سه‌رۆكی ته‌جه‌موعی نوێ بوونه‌وه تارق هاشمی به توندی نه‌یاری خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن عه‌للاوییه‌وه دهربرِیوه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا باراك ئۆباما‌و جیگره‌كه‌ی جۆزێف بایدن هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌رۆك كۆماری ئێستای عێراق و كاندیدی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان جه‌لال تاڵه‌بانی رازی بكه‌ن ده‌ست به‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت له به‌رژه‌وه‌ندی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه، به ئامانجی ئه‌وه‌ی په‌له بكرێت له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
پێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه بلاَو كرایه‌وه گوایه سه‌رۆك تاڵه‌بانی ئاماده‌یه ده‌ست به‌رداری پۆسته‌كه‌ی بێت، بهلاَم بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی دوو مه‌رجی داناوه، یه‌كه‌م ده‌بێت ئه‌یاد عه‌للاوی ببێته سه‌رۆك كۆمار، دووه‌م ده‌بێت سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی له سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كه رازی بێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان هه‌ر یه‌ك له تاڵه‌بانی و بارزانی دووپاتیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كورد پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌كو مافی نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م له عێراق وه‌رده‌گرێت نه‌ك وه‌كو ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژاردن، جه‌ختیشیان له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه پۆستی سه‌رۆك كۆمار به نیشبهت كورد هێڵی سووره.
