ئه‌رشه‌د ساڵحی: زۆربه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئه‌لعێراقییه دژی ئه‌وه‌ن كوتله‌كه‌یان له پرۆسه‌ی سیاسی بكشێته‌وه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا په‌رله‌مانتاری توركمان سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه ئه‌رشه‌د ساڵحی دووپاتی كرده‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری په‌رله‌مانتارانی سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه دژی ئه‌وه‌ن كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه به‌شداری له پرۆسه‌ی سیاسی و حكومه‌تی نوێ نه‌كات.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی ئاماژه‌ی به ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌دا له ناو پرۆسه‌ی سیاسی ، هه‌روه‌كو رایشی گه‌یاند ئه‌لعێراقییه له ئاماده‌باشیدا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن بكات، هه‌روه‌كو به دووریشی خسته‌وه بتوانرێ حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی پێكبهێنرێت له حاڵێكدا سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ته‌كه بكات.
ساڵحی جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه توانیویه‌تی به ده‌نگی جه‌ماوه‌ری خۆی به 91 كورسی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی 7 ی ئازار به‌ده‌ست بێنێت، روونیشی كرده‌وه له چه‌ند رۆژی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نێوان كوتله سیاسیییه‌كان به‌رِێوه ده‌چێت، كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ش به‌شداری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی رابگه‌یه‌نێ.
