نوجێفی: به‌شداری له حكومه‌تی نوێ‌دا ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر مالیكیش ببێته سه‌رۆك وه‌زیران
گردبوونه‌وه‌ی عێراقییه‌كان كه پێكهاته‌یه‌كی نتو كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌یه‌و په‌رله‌مانتار ئوسامه نوجێفی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات ئه‌مرِۆ هه‌ینی به‌شداری كردنی خۆی له حكومه‌تی نوێی عێراق راگه‌یاند ئه‌گه‌ر نوری مالیكی سه‌رۆكی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاساش ببێته سه‌رۆكی حكومه‌ت.
گردبوونه‌وه‌ی عێراقییه‌كان توانی له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازار له چوار چێوه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه 20 كورسی به‌ده‌ست بێنێت و زۆربه‌شیان نوێنه‌رایه‌تی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له گردبوونه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی رایگه‌یاند باشترین بژار هه‌ڵبژاردنی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه له به‌رامبه‌ر كاره‌كانی حكومه‌تی نوێ‌دا، ئه‌ندامانی گردبوونه‌وه‌ی عێراقییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان گرێدا‌و دواتر برِیاریاندا به‌شداری له حكومه‌تی نوێ‌دا بكه‌ن ئه‌گه‌ر مالیكیش ببێته سه‌رۆك وه‌زیران.
ئه‌م برِیاره‌ی گردبوونه‌وه‌كه واده‌كات جیابوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له ناو كوتله ئه‌لعێراقییه رووبدات و سه‌نگی كوتله‌كه‌ش كه‌مبكاته‌وه.
