دانیشتنه چاوه‌رِوانكراوه‌كه‌ی په‌رله‌مان بۆ رۆژی 11 ی ئه‌م مانگه دواخرا
دوای ئه‌وه‌ی برِیار بوو رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 8 ی نۆڤه‌مبه‌ر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دانیشتنی خۆی سه‌باره‌ت به هه‌لڕبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆك كۆمار گرێبدا، ئه‌مرِۆ هه‌ینی واده‌ی گرێدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی بۆ 11 ی ئه‌م مانگه دواخست.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران فوئاد مه‌عسوم له به‌یانێكدا دووپاتی كرده‌وه كۆبوونه‌وه‌كه بۆ كاتژمێر 11 ی پێش نیوه‌رِۆی رۆژی 11 ی ئه‌م مانگه دوخرا، به پێویستیشی ده‌زانێ ته‌واوی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بن بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین ماوه‌دا بتوانرێ سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێ.
پێشتر دادگای ده‌ستووری داوای له سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مان فوئاد مه‌عسوم كرد، بریاری گرێدانی دانیشتنی په‌رله‌مان بدات و كۆتایی بێنێت به ماوه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان به كراوه‌یی.
