جۆرج بۆش نیگه‌رانه له‌وه‌ى عێراق چه‌كى ئه‌تۆمى نه‌بو
گولاَن/ساڵح محمد
جۆرج بۆشى سه‌رۆكى پێشوى ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانى خۆى ده‌ربرِی له‌وه‌ى حكومه‌تى پێشوى عێراق چه‌كى ئه‌تۆمى نه‌بو، و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌ست نه‌كه‌وتوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى حكومه‌تى پێشوى عێراق چه‌كى ئه‌تۆمى هه‌بێت.
برِیاره له‌چه‌ند رِۆژى داهاتودا (جۆرج بۆش)ـى سه‌رۆكى پێشوى ئه‌مه‌ریكا په‌رتوكێك بلاَوبكاته‌وه به‌ناونیشانى (خاڵه سه‌ره‌كیه‌كانى برِیاردان) كه تێیدا باس له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات كه ماوه‌ى هه‌شت ساڵ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بوه.
ژماره‌یه‌ك زانیارى نێو ئه‌و په‌رتوكه دزه‌ى كردوه‌ته ده‌ستى رِاگه‌یاندنه‌كان پێش بلاَوبونه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى.
گه‌وره‌ترین بیانوى ئه‌مه‌ریكا بۆ هێرش كردنه سه‌ر حكومه‌تى عێراق و رِوخانى حكومه‌تى سه‌دام حسێن بونى چه‌كى ئه‌تۆمى بو له عێراق به‌لاَم دواى رِوخاندنى رِژێمى به‌عس له‌ساڵى 2003 و هاتنى ئه‌مه‌ریكا بۆ خاكى عێراق هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نه‌بو بۆ بونى چه‌كى ئه‌تۆمى له عێراق.
جۆرج بۆش له په‌رتوكه‌كه‌یدا نیگه‌رانى خۆى ده‌رده‌برِێت به‌وه‌ى عێراق چه‌كى ئه‌تۆمى نه‌بوه، و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه هه‌رچه‌نده عێراق چه‌كى ئه‌تۆمى نه‌بو به‌لاَم جه‌نگى عێراق كارێكى به‌جێ بو كه بوه هۆى رِوخاندنى سه‌دام حسێن كه دیكتاتۆرێك بو هاولاَتیانى عێراق به‌نارِه‌وا ده‌كوشت.
