عه‌للاوی: زۆری نه‌ماوه ئه‌لعێراقییه به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن رابگه‌یه‌نێ
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه ئه‌یاد عه‌للاوی دووپاتی كرده‌وه ئه‌گه‌رێكی زۆر له ئارادایه كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له دانووستانه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت بكشێته‌وه‌و سه‌ركردایه‌تی باڵی ئۆپۆزسیۆن بكات.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا عه‌للاوی به جیدی گومانی خۆی خسته روو سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی راسته‌قینه‌ی شه‌راكه‌تی نیشتمانی، گوتیشی تروسكایی ئه‌و ئومێدانه كه‌م بۆته‌وه كه چاوه‌رِوان ده‌كرا حكومه‌ت له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری و شه‌راكه‌تی راسته‌قینه پێكبهێنرێت، جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه باشترین بژار كه له به‌رده‌ستی ئه‌لعێراقییه مابێت سه‌ركردایه‌تی كردنی باڵی ئۆپۆزسیۆنه له ناو ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی به جیدی چاودێری كار‌و ئه‌دای حكومه‌تی نوێ بكات.
عه‌للاوی روونیشی كرده‌وه ئه‌لعێراقییه زۆر نزیك بۆته‌وه له وه‌رگرتنی دوا هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به به‌شداریكردن له حكومه‌تی نوێ، گوتیشی ئه‌لعێراقییه له چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوو به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنی خۆی راده‌گه‌یه‌نێ، عه‌للاوی جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌لعێراقییه نایه‌وێ ده‌سه‌لاَته‌كان له‌گه‌ڵ مالیكی دابه‌ش بكات و باوه‌رِیشی پێی نییه، چونكه پرۆژه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه سه‌ركه‌وتوو نابێت
