زێباری: پێویسته سعودیه ئاماده‌یی سیاسی و دیبلۆماسی هه‌بێت له عێراق
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق هۆشیار زێباری بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی شا عه‌بدولعه‌زیزی شای سعودییه ده‌ربرِی و بۆچوونی وابوو كه هانی عێراقییه‌كان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بكه‌ن له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، روونیشی كرده‌وه ولاَتانی عه‌ره‌بی و سعودیه باش ده‌زانن پێكهێنانی حكومه‌ت پرسێكی عێراقییه.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا زێباری رایگه‌یاند ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی شای سعودییه ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی خێره‌و نیاز پاكی سعودیه پیشانده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌یه‌وه گه‌لی عێراق سوود مه‌ند بێت و كۆتایی به ئازاره‌كانی بێت.
زێباری گوتی: ئێمه له حكومه‌تی عێراق ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌مان به موفاجه پێگه‌یشت چونكه پێشتر هیچ ئاماده‌كارییه‌كی بۆ نه‌كرابوو به‌ڵكو ته‌نیا له رێگه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندووه شتێكی له‌و باره‌یه‌وه ده‌وروژێندرا، گوتیشی پێویسته سعودیه ئاماده‌گی سیاسی و دیبلۆماسی هه‌بێت له عێراق.
