ئه‌دیب: پێشبینی ده‌كرێ به‌ر له گرێدانی دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان، سه‌ركردایه‌تی كوتله‌كان له هه‌ولێر كۆببنه‌وه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی نیشتمانی عه‌لی ئه‌دیب پێشبینی كرد به له گرێدانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان، سه‌رانی كوتله سیاسییه‌كان بۆ وه‌لاَمدانه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی به‌ره‌و هه‌ولێر به‌رێكه‌ون.
ئه‌دیب ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دانووستانی نێوان كوتله سیاسیه‌كان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق گه‌یشتووته كه‌ناره‌كانی كۆتایی و له چه‌ند رۆژی داهاتووش زۆربه‌ی كوتله‌كان هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌لڕ یه‌كدی یه‌كلایی ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بكرێت له پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
روونیشی كرده‌وه كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركرده‌ی كوتله‌كان له هه‌ولێر به پله یه‌ك له سه‌ر ئه‌نجامی نوێنه‌رانی شاندی دانووستكاری كوتله‌كان وه‌ستاوه، گوتیشی هه‌ر كاتێك نوێنه‌رانی شاندی كوتله‌كان ئه‌نجامی كۆتایی دانووستانه‌كانیان گه‌یانده سه‌ركردایه‌تی كوتله‌كان كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر ده‌ست پێده‌كات وه‌كو وه‌لاَمدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی.
برِیاریشه رۆژی دووشه‌ممه ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به مه‌به‌ستی هه‌لبَژاردنی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه وه‌زیران كۆمار په‌رله‌مان دانیشتنێك گرێبدا، تا ئێستاش كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه سه‌باره‌ت به ئاماده‌بوونی له كۆبوونه‌وه‌كه خۆی یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه.
