ره‌واندوزی: هه‌ڵوێستی ئه‌لعێراقییه‌ واده‌كات كورد له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی حكومه‌ت پێكبهێنێت

ره‌واندوزی: هه‌ڵوێستی ئه‌لعێراقییه‌ واده‌كات كورد له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی حكومه‌ت پێكبهێنێت

له‌ لێدوانێكدا ئه‌ندامی كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان فریاد ره‌واندوزی دووپاتی كرده‌وه‌ سوور بوونی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌ له‌ سه‌ر به‌شداری نه‌كردنی له‌ حكومه‌تی نوێی عێراق ئه‌گه‌ر نوری مالیكی تێیدا ببێته‌ سه‌رۆك وه‌زیر، وا له‌ كورد ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نیشتمانی حكومه‌تی نوێ پێكبهێنێ.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ره‌واندوزی دووپاتی كرده‌وه‌ كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان له‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانی نزیكه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، روونیشی كرده‌وه‌ له‌ یه‌كگه‌یشتنێكی جیدی له‌ نێوان هه‌ردوولایاندا هه‌یه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كوتله‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵده‌دا كوتله‌ی ئه‌لعیراقییه‌ رازی بكات بۆ به‌شداری كردن له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ی نیشتمانی، داواشی له‌ كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه‌ كرد هه‌ڵوێستی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی په‌له‌ بكرێت له‌ پێكهێنانی حكومه‌ت.

-رادیۆ نه‌وا
Top