ئه‌دیب: هاوپه‌یمانی نیشتمانی چاوه‌رِوانی هه‌ڵوێستی كۆتایی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانه
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا عه‌لی ئه‌دیب ئاماژه‌یدا به هۆكاری دواكه‌وتنی هه‌ڵوێستی فه‌رمی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی نوری مالیكی .
ئه‌دیب رایگه‌یاند تا ئێستا لایه‌نی كوردی چاوه‌رِوانی ئه‌نجامی دانووستانه‌كانی نێوان شاندی كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و سه‌رۆكی هه‌رێم مسعود بارزانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆیان رابگه‌یه‌نن سه‌باره‌ت به پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌تی له‌گه‌لڕ ئه‌و لایه‌نه‌ی به‌یه‌كه‌وه حكومه‌ت پێكده‌هێنن.
سه‌باره‌ت به جۆری سه‌ردانییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه بۆ هه‌ولێر، ئه‌دیب گوتی سه‌ردانییه‌كه‌ان په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان هه‌بوو ده‌رباره‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار كه ركوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له بری پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران داوای ده‌كات، گوتی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، روونیشی كرده‌وه لایه‌نی كوردی پابه‌ندبوونی خۆی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆك دووپاتكردۆته‌وه به‌و پێیه‌ی پۆستی سه‌رۆك كۆمار مافێكی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ك ده‌ستكه‌وتێكی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌دیب رایگه‌یاند هاوپه‌یمانی نیشتمانی چاوه‌رِوانی هه‌ڵوێستی كۆتایی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانی، باسی له‌وه‌شكرد له یه‌كگه‌یشتنێكی باش له نێوان هه‌ردوولا له ئارادایه.
