شه‌مه‌ری: ئه‌مه‌ریكا فشار ده‌خاته سه‌ر ئه‌لعێراقییه بۆ ئه‌وه‌ی به وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار رازی بێت
له لێدوانێكدا په‌رله‌مانتار سه‌ر به كوتله‌ی ئه‌لعێراقیه كازم شه‌مه‌ری دووپاتی كرده‌وه ئه‌مه‌ریكا فشار ده‌خاته سه‌ر سه‌رۆكی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه ئه‌یاد عه‌للاوی بۆ ئه‌وه‌ی له سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق رازیبێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا شه‌مه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌دا جێگری سه‌رۆكی ولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جۆزێف بایدن له میانی سه‌ردانییه‌كه‌ی بۆ عێراق به مه‌به‌ستی هاندانی عێراقییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، به عه‌لاوی راگه‌یاندووه رازیبێت له سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆمار، به‌تایبه‌ت كه ئه‌لعێراقییه به‌رده‌وام ره‌تی وه‌رگرانی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات و پێداگری ده‌كات له سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران به‌و پێه‌ی به 91 كورسی توانی پله‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 7 ی ئازار به ده‌ست بێنێت.
سه‌باره‌ت به گفتوگۆكانی نێوان كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه‌و ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی، شه‌مه‌ری باسی له‌وه‌كرد گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوولا هه‌نگاوی جیدیان برِیوه‌و تا ئێستاش به‌رده‌وامن، پێشبینی ئه‌وه‌یشی كرد له چه‌ند رۆژی داهاتوو هاوپه‌یمانی نێوان هه‌ردوولا رابگه‌یه‌ندرێ.
