جبوری دووپات له سه‌ر مه‌رجه‌كانی به‌شداریكردنی ئه‌لعێراقییه ده‌كاته‌وه له حكومه‌تی نوێی عێراق
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئه‌ندامی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه سه‌لاح جبوری دووپاتی كرده‌وه كوتله‌ی ئه‌لعێراقیی بۆ چوونه ناو حكومه‌تی نوێ سێ مه‌رجی سه‌ره‌كی هه‌یه بێئه‌وه‌ی ره‌چاوی ئه‌وه بكات كێ ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران.
جبوری رایگه‌یاند مه‌رجی یه‌كه‌م بۆ به‌شداریكردنی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له حكومه‌تی نوێی عێراق بریتییه له دانانی به‌رنامه‌یه‌كی روون و ئاشكرا له به‌رده‌م ته‌واوی كوتله سیاسییه‌كان و قبوڵ كردنی به‌رنامه‌كه، دووه‌م دابه‌شكردنی هه‌ر سێ ده‌سه‌لاَته سه‌ره‌كییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و به‌پێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بێت نه‌ك به ته‌نیا به ده‌ستی تاكه كه‌سێكه‌وه بێت، سێیه‌م رێككه‌وتنی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق و پۆسته‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ناوبراو جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه دانوستان و گفتوگۆی كوتله‌ی ئه‌لعێراقییه له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی دیكه له پێناو به ده‌ستهێنانی پۆسته سیادییه‌كان نییه، به‌ڵكو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی شه‌راكه‌تی نیشتمانییه كه له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و ده‌ستكه‌وتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بێت.
