به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌ی كوتله‌كان بۆ وهلاَمدانهوهی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم
برِیاره له چه‌ند رۆژی داهاتوو ته‌واوی كوتله براوه‌كان بۆ وهلاَمدانهوهی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كۆببنه‌وه، به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌و خالاَنهی خواره‌وه‌ی له خۆ گرتووه.
· ده‌ستوور و پابه‌ند بوون پێوه‌ی .
· شه‌راكه‌تی نیشتمانی و میكانیزمی به ده‌ستهێنانی ئه‌و شه‌راكه‌ته له سه‌ر بنه‌مای رازی بوونی هه‌موو كوتله‌كان.
· دۆسییه‌ی ئه‌منی.
· هاوسه‌نگی نیشتمانی و میكانیزمی جێبه‌جێكردنی له ته‌واوی دامه‌زراوه حكومییه‌كان.
· ئه‌نجامدانی چاكسازییه پێویسته‌كانی ( دادوه‌ری، ئه‌منی، كارگێری، دارایی، یاسادانان، ...).
· میكانیزمی كاره‌كانی حكومه‌ت و رێكخستنی دهسهلاَتهكانی.
· پرسی ئاشته‌وایی نیشتمانی و لێپرسینه‌وه‌و دادپه‌روه‌ری.
· پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدرِاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
· گه‌ره‌نتییه‌كان.
· كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان.
به گوێره‌ی ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆته خاكی ناكۆكی نێوان هاوپه‌یمانی نیشتمانی و كوتله‌كانی دیكه، هاوپه‌یمانی نیشتمانی داوای گرێدانی دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كات پێش ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ولێر، له‌و كاته‌ی كوتله‌كانی دیكه داوا ده‌كه‌ن كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مان بكه‌وێته دوای ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌ولێر.
