به‌یاتی: ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی به‌شداری حكومه‌تێك ناكات كوردستانی و ئه‌لعێراقییه‌و ده‌وڵه‌تی یاسا به‌شدار نه‌بن
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا محه‌مه‌د به‌یاتی سه‌ركرده له ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی دووپاتی كرده‌وه ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی به‌شداری له حكومه‌تی داهاتوو ناكات ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ك له كوتله‌ی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و ئه‌لعێراقییه‌و ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌شداری له حكومه‌ته‌كه‌دا نه‌كه‌ن.
جه‌ختیشی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی به هیچ شێوه‌یه‌ك باوه‌رِی به دوورخستنه‌وه‌و په‌راوێز خستنی كوتله براوه‌كانی په‌رله‌مان نییه به‌ڵكو كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یان له حكومه‌تی نوێ‌دا پشكی راسته‌قینه‌ی خۆی وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت له سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی نیشتمانی پێكبهێنرێت.
جبوری ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئه‌نجوومه‌نی بالاَی ئیسلامی له‌گه‌ڵ هه‌موو كوتله‌كان دۆستایه‌تی دێرینی هه‌یه‌و باوه‌رِیشی به‌وه هه‌یه كه ده‌بێت هه‌موو ئه‌و كوتله نیشتمانیانه له حكومه‌تدا بن، گوتیشی ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له گفتوگۆ‌و دانووستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ته‌واوی كوتله‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له زووترین كاتدا حكومه‌ت پێكبهێنن.
