كتێبخوێنێكی ئەلكترۆنی دژە ئاو
كۆمپانیای كۆبۆ (kobo) بەم دواییە نوێترین كتێبخوێنی خۆی خستەڕوو، كتێبخوێنی forma بە هەندێك تایبەتمەندییەوە لە كتێبخوێنەكانی دیكەی كۆمپانیای ناوبراو پێشكەوتووترە. گرنگترین بەشی كتێبخوێنەكە ئەوەیە كە بەتەڕبوون تێكناچێت و ئەگەر كاتژمێرێكیش لەناو ئاودا بێت گرفتێكی بۆ نایەتە پێش. سیستەمی دژە تیشكی شینی تێدایە بۆ ئەوەی كە چاو ئەزیەت نەدات. میمۆری خودی كتێبخوێنەكە 8 گیگابایتە كە بۆ ئامێرێك تەنیا فایلەكانی pdf و دەق لەخۆیدا خەزن بكات، زۆر گونجاوە.
