نۆكیا لە مۆبایلەوە بەرەو كاتژمێری سمارت
هەروەك زۆربەی كاتژمێرە سمارتەكان لایەنی تەندروستی مرۆڤ گرنگی پێدراوە.
دیزاینی كاتژمێرەكە هەروەك كاتژمێرە كلاسیكیەكان دەچێت، بەڵام شاشەیەكی دیجیتالی هەیە كە لێدانی دڵ، چۆنییەتی خەو، ئاگاداركردنەوەی پەیام و پەیوەندییەكان لە مۆبایلەكەدا هەیە، خاڵی بەهێزی كاتژمێرە سمارتەكە لەگەڵ كاتژمێرەكانی دیكە ئەوەیە كە درەنگ باتری دادەبەزێت و هەركاتێك شەحن بكرێتەوە هەتا 25 رۆژ پێویستی بە شەحنكردنەوە نییە. قەوارەی كاتژمێری ناوبراو دوو سایزی 36 و 40 ملمی هەیە لەگەڵ دوو رەنگی سپی و رەش.
