لەزگەی دیجیتالی بۆ چاودێری تەندروستی

لەزگەی دیجیتالی بۆ چاودێری تەندروستی
گرنگیدان بە تەندروستی لەم سەردەمەدا لە گشت سەردەمێك بەرچاوترە، سەرەڕای ئەوەی زانستی پزیشكی گەیشتۆتە قۆناغێكی بەرز، ئامێری تەندروستی گرنگیش بەرهەم هاتوون، ئەو ئامێرانەی سەردەمێك لە دەست دكتۆرەكان و شوێنە تەندروستییەكاندا بوون ئێستا تاكیش لەماڵەوە بەكاریان دێنێ..
نوێترین ئامێری تەندروستی كە ئەم ماوەیە بەرهەم هاتووە، ئامێرێكی بچووكە كە وەك لەزگەیەك دەچێت، ئەم ئامێرە لەلایەن كۆمپانیای spire بەرهەم هاتووە، ناوی ئامێرەكە Health Tagە. بۆ كاركردنی پێویستی بە هیچ وزەیەك نییە. تەنیا ئەوەندە بەسە كە وەك لەزگەیەك بە جل و بەرگیەوە بنووسێنی. هەرچەندە كاتژمێرە سمارتەكان كاری چاودێری تەندروستی ئەنجام دەدەن، بەڵام كێشەی نەمانی شەحن واتە وزەیان هەیە و لە ماوەی یەك دوو رۆژدا شەحنیان دادەبەزێت. بەڵام ئەم لەزگەیە پێویستی بە شەحنكردنەوە نییە و ئەركەكانی وەك لێدانی دڵ، رێژەی كالۆری بەكارهاتوو، چۆنییەتی خەو و مەودای رۆیشتوو نیشان دەدا..
لەزگە دیجیتالییەكە بە تەڕبوون تێكناچێت و دەتوانرێت لە جلەكان نەكرێتەوە و جلشۆریش كێشەی بۆ دروست ناكا، هەتا ساڵ و نیوێكی بە ئاسانی سوودی لێوەردەگیردرێ و دوای ئەوە دەبێ لەكار دەكەوێ و دەبێ فڕێ بدرێ.
Top