نۆكیا لە مۆبایلەوە بەرەو كاتژمێری سمارت
نوێترین بەرهەمی دیجیتالی نۆكیا، مەچەكبەندێكی هۆشمەندە كە بە nokia go ناسراوە. ئەم بازووبەندە دیجیتالیە وەك هەموو بازووبەندێكی دیكە تایبەتە بە چالاكی رۆژانەی بەكارهێنەر، وەك رێژەی كالۆری سووتاندن، چاودێری سیستەمی خەو، چالاكی وەرزشی رۆژانە..تاد.
دەكرێت نە تەنیا وەك بازن لەدەست بكرێ، بەڵكو بەجل و بەرگ هەڵبواسرێ یان بكرێتە مەدالیای كلیلەكان..
لەگەڵ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ios دەگونجێت. زانیاری سەر دەستبەندەكە لە رێگای بلوتوسەوە وەردەگیردرێ و زانیارییەكە لەسەر شاشەی مۆبایلەكەتان نیشان دەدرێ. بۆخۆشی شاشەیەكی بچووكی هەیە دەكرێت چالاكی رۆژانە، وەك پیاسەكردن، راكردن، مەلەكردن، چاودێری خەو ببینی. گشت زانیارییەكان لە رێگای ئەپێكی مۆبایلەوە دەتوانی سەیری بكەی و رەوتی پێشكەوتنت لە چالاكی وەرزشیدا بزانی، ئاپەكە زانیارییەكان بەشێوەی چارتێر لەسەر شاشە نیشان دەدات. مەچەكبەندەكە باترییەكی تێدایە هەتا 8 مانگ شەحنی دانابەزێت. تایبەتمەندی دژە تەڕبوونی هەیە و دەتوانی لەكاتی حەمام و مەلەوانیدا سوودی لێوەربگری.
