هۆندا و رۆبۆتی تایبــــــــــــــــــــــــــــــــەت بە فریز بڕینەوە

هۆندا و رۆبۆتی تایبــــــــــــــــــــــــــــــــەت بە فریز بڕینەوە
پێدەچێ مرۆڤی داهاتوو پاڵداتەوە و سەیر بكات كارو ئەركەكان بە رۆبۆتەكان بسپێرێ، كۆمپانیای هۆندا لەم چەند ساڵەدا رووی كردۆتە بواری بەرهەمهێنانی ئامێری تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو، لەم ماوەیەدا دوو رۆبۆتی بەرهەم هێناون كە تایبەتن بە فڕێز و چیمەن لێدان..
رۆبۆتی جۆری HRM 310 كە بە شەحنی پڕ دەتوانێت 80 دۆنم فریز لێبدات. و رۆبۆتی جۆری HRM520 دەتوانێت 120 دۆنم فریز چاك لێبدات. رۆبۆتەكان كۆمپیوتەرێكی بچووكیان لەسەرە كە ئەركی ئەو فرمانانەی پێیان دەسپێردرێت جێبەجێ دەكەن و باترییەك و هەستەوەرێك بۆ رێكخستنی كاتەكان، دەكرێت بۆ شەو یان رۆژ كات دابنێیەوە، نە تەنیا ئەوە ەەستەوەرەكە دەتوانێت بەپێی وەرزەكانیش كات دابنێتەوە، بۆ نموونە وەرزی بەهار كە چیمەنەكان زووتر گەشە دەكەن و سەرەەڵدەدەن زیاتر پێویستیان بە لێدان و رێكخستنە.
تیغەكانی لە پۆڵا دروستكراون و بە هەردوو لای چەپ و راستدا دەسووڕێن. دەتوانێت پرۆگرامی بۆ دابنێی كە چیمەنەكان بە نەخش و نیگار ببڕێتەوە. یان كورت و درێژ بیانبڕێتەوە. گەر كەسێكیش نیازی هەبێت رۆبۆتەكە بدزێت، لە سەرەتادا زەنگی هۆشیاركردنەوە لێدەدات و گەر هەر وەڵامی نەدرایەوە لەكار دەكەوێت و دەبێت كۆدی تایبەتی لێبدەی تا چالاك دەبێتەوە.
Top