كاسێتی جاران به توانایه‌كی نوێیه‌وه به‌رهه‌م دێته‌وه
كاسێتی ئه‌مجاره هه‌م ریكۆردهره و هه‌م كاسێت، بۆ كاركردنی پێویست ناكات ریكۆردهرێك هه‌بێت به‌ڵكو خۆی كاره‌كه ئه‌نجام ده‌دات. "میكس تیپ" خۆی شاشه‌یه‌كی له‌مسی هه‌یه و بلوتوسی هه‌یه و له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئامێره‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌گونجێت. ده‌توانرێت له رێگای كێبڵه‌وه به كۆمپیوته‌ره‌وه په‌یوه‌ند بدرێ و گۆرانی و مۆسیقای له‌سه‌ر دابندرێ.
زۆربه‌ی فۆرماته ده‌نگییه‌كان ده‌خوێنێته‌وه، شوێنی دانانی میمۆری هه‌یه و له‌ناو خۆیدا میمۆرییه‌كی 8 گیگابایتی هه‌یه و شه‌حن ده‌كرێته‌وه.
خاڵی جێگای سه‌رنجی كاسێته نوێیه‌كه ئه‌وه‌یه ده‌توانرێت به ریكۆردهره كلاسیكیه‌كان، وهكمهن و یان ریكۆرده‌ی ئۆتۆمبیل سوودی لێوه‌ربگری. له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كدا دوو دوگمه‌كانی ناوه‌ندی وه‌ك كاسێت ده‌سوڕێن.
