كاتژمێرێك بۆ چاودێری پێست

كاتژمێرێك بۆ چاودێری پێست
رەنگە زۆربەتان ئەوە بزانن كە تیشكی خۆر زیانێكی زۆر بە پێست دەگەیەنێ چونكە تیشكی سەرووی بنەوشی كە لە خۆرەوە بۆ ماوەیەكی درێژخایەن بە پێست دەكەوێ دەبتە هۆی شێرپەنجەی پێست. رێگای تەندروستی و دەرمان و چارەسەری تەندروستی هەیە بۆ خۆپاراستن لە تیشكی سەروی وەنەوشی.
لەم دواییەدا كاتژمێری جۆری (O’We) بەرهەم هاتووە كە پێشگیری دەكات لە تیشكی سەرووی وەنەوشی.
كاتژمێرەكە هەستەوەری تایبەت بە ناسینی تیشكی ئاماژە بۆ كراوی هەیە ئەگەر خەڵك زیاتر لە رێژەی خۆی بكەوێتە بەر ئەو تیشكە ئاگاداری دەكاتەوە. دیارە ئەوە یەكێكە لە ئەركەكانی، ئەگینا ئەركی دیكەی وەك پێوانی هەنگاوەكان، مەودای رۆیشتن، كالۆری سووتێندراو، دیاریكردنی كاتی خەوی بەكارهێنەر و چەند ئەركێكی دیكەش ئەنجام دەدات..
Top