مۆبایلی OnePlus 5 هاوینی ئەمساڵ بڵاودەکرێتەوە
لەوەیە پرسیار بکەن و بڵێن ئەی بۆ ناو نانرێت بە OnePlus 4؟ لەوەڵامدا دەڵێین ئەمە لەبەر ئەوەیە لە وڵاتی چین کە کۆمپانیای وەن پڵەسی لێیە ژمارە چوار شوومە و بە ژمارە بێ بەختەکە ناسراوە و هەر لەبەرئەوەشە ژمارە ٤ دەبەزێنن و ڕاستەوخۆ ناوی دەنێین وەن پڵەس ٥.
سەرەڕای ئەوەی ژمارە ٤ دەبەزێنن، ڕاستەوخۆ وەن پڵەس ٥ دەبێتە پێنجەم مۆبایلی کۆمپانیای ناوبراو ئەگەر بێت و وەن پڵەس ئێکسی لێ دەربکەین کە ماوەیەکی زۆری پێ نەچوو کۆمپانیا کۆتایی پێ هێنا!
شایەنی باسە ئەم هەواڵە لەلایەن زە ڤێرجەوە دووپاتکراوەتەوە و گومان لەوە نەماوە کە ناوی وەن پڵەس ٥ دەبێت. ئەمە جگە لەوەی لە ئێستاوە زۆربەی تایبەتمەندییەکانی دزەیان پێکراوە و تەنانەت شێوەکەیشی کە لەسەر بازاڕە سەرهێڵییەکانی ئۆپۆمارت و گێیەربیست بڵاوکرانەوە و دزەکراوەکان بەم شێوەیە باس لە تایبەتمەندییەکان دەکەن:
•ڕوونماکەی ٥.٥ و ڕوونییەکەی ١٤٤٠ بە ٢٥٦٠ پێکسڵ دەبێت.
•ڕامی ٦ یان ٨ گێگابایت
•بیرگەی ٦٤ و ١٢٨ لە جۆری UFS 2.1 دەبن.
•دوو کامێرای ١٢ پێکسڵی لەسەر پشتەوەی مۆبایلەکە.
•کامێرایەکی ٨ مێگاپێکسڵی لەسەر پێشەوەی مۆبایلەکە.
•ئەندرۆید نوگەتی لەسەر دەبێت.
•پڕۆسێسەری ستاپدراگۆن ٨٣٥ی ٦٤ بتی دەبێت.
•نرخی ٤٤٩ دۆلار دەست پێدەکات.
سەرچاوە www.kitn.net
