١٠ تایبه‌تمه‌ندی گرنگ و شاراوه‌ی به‌رنامه‌ی سناپ چات
ئێمه‌ش وه‌ك ماڵپه‌ڕی تێك ئای له‌م بابه‌ته ئاماژه به ١٠ تایبه‌تمه‌ندی گرینگ ده‌ده‌ین:
١- درووستكردنی سناپ كۆد : ئه‌مه‌یان بۆ ئه‌وه به‌كاردێت له هه‌ر ماڵپه‌ڕ و شوێنێك پێویستمان به كۆد یاخود لینكی سناپه‌كه‌مان بوو به‌ده‌ر له ناوی سناپه‌كه‌مان بتوانین دایبنێین به‌م شێوه‌ی خواره‌وه.
Settings > Snapcodes > Create Snapcode
٢- ناردنی پاره بۆ هاوڕێیانت :له ڕێگای سناپ كاش ده‌توانیت پاره بۆ هاوڕێكانت بنێریت به‌مشێوه‌یه.
Go to Settings > Snapcash
https---blueprint-api-production.s3.amazonaws.com-uploads-card-image-416616-93e1c95f-f8df-4452-95a5-dfe0c770b532
٣- دروستكردنی sticker له وێنه‌ی خۆت : ئه‌مه‌یان بۆ ئه‌وه به‌كاردێت كاتێك تۆ وێنه‌یه‌كی خۆت ده‌گریت یاخود هه‌ر وێنه‌یه‌كی تر بێت ده‌توانیت ڕووخساری كه‌سه‌كه دیاری بكه‌یت و له ڕێگای ئامرازی مقهسهوه بیكه‌یته sticker.
بن
٤- درووستكردنی گرووپی نامه : ئه‌م خزمه‌تگوزاریه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێ قسه بكه‌ن و ده‌توانن ناوی گروپه‌كه‌ش دیاری بكه‌ن و ده‌توانن تاكو ١٦ كه‌س وه‌ك ئه‌ندام له گرووپ چاتێكدا دیاری بكه‌ن.
٥- درووستكردنی geofilter : ئه‌مه‌یان بۆ ئه‌وه به‌كاردێت كاتێك بته‌وێت ڕه‌سمێك جوانكاری زۆری تیادا بكه‌یت یاخود فلته‌رێك یا نووسینێك بۆ شوێنه‌كه‌ت زیاد بكه‌یت.
٦- نامه‌ی ڤیدیۆیی و نامه‌ی ده‌نگی : ئه‌مه‌یان به مه‌به‌ستی نامه ناردن به شێوه‌ی ده‌نگی یاخود ڤیدیۆیی به‌كاردێت.
٧- زووم كردنی كامێرا : ئه‌مه‌یان بۆ ئه‌وه به‌كاردێت كاتێك پێویستت به‌وه بێت وێنه‌كه له نزیكتر بگریت یاخود ڤیدیۆیه‌كه له كاتی ڕیكۆرد كردن بێنیته نزیكتر.
٨- زیادكردنی sticker له كاتی جولانی ڤیدیۆ : بریتیه له‌وه‌ی كاتێك كه ڤیدیۆیێك ده‌جولێت و تۆش ده‌ته‌وێت sticker هكه له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنه‌ی كه مه‌به‌ستته بجولێت.
٩- Swap face : بریتیه له ئاڵوگۆڕكردنی دوو ڕووخسار جا چ كه‌سی دووه‌م ئاماده بێت یاخود له ڕێگای وێنه‌كانی ناو مۆبایله‌كه‌ته‌وه كرداره‌كه ئه‌نجام بده‌یت.
١٠- دانانی Bitmoji له سناپ چات : له ڕێگای خزمه‌تگوزاری نوێی سناپ كه بریتیه له Bitmoji ده‌توانیت هاوشێوه‌ی خۆت درووست بكه‌یت و له سناپهكانت دایانبنێیت.
سەرچاوە techeye.org
