ئەڵقەیەكی هۆشمەند بۆ راهێنەری لەشجوانی

ئەڵقەیەكی هۆشمەند بۆ راهێنەری لەشجوانی
ئەنگوستیلە دیجیتالییەكان كە هەركامیان بۆ مەبەستێكی تایبەت بەرهەم هاتوون، كەلێنێكیان لە جیهانی دیجیتالیدا گرتوە، كۆمپانیای (fitbit) هەوڵیداوە چەندین ئەڵقەی هۆشمەند بەرهەم بهێنێ كە بەمەبەستی لەشجوانی وكەمكردنەوەی كێش بەرهەم هاتوون.
كۆمپانیای Motivیش هەوڵیداوە جیاواز لە كۆمپانیای فیت بیت ئەڵقەیەكی تایبەت بەرهەم بێنێ كە وەك باشترین ئەڵقەی تایبەت بە رێنوێنیكردنی لەشجوانی سوودی لێوەردەگیرێت، ئەڵقەكە هەستەوەری لێدانی دڵی تێدایە، هەنگاوەكان دەپێوێ، خەو و كاتە چالاكی رۆژانە دیاری دەكات. بەهۆی كێبڵی USBی و داكێكی تایبەتەوە شەحن دەبێتەوە. دیارە ئەلقەكە لەگەڵ مۆبایلێك پەیوەند دەدرێ و زانیارییەكان دەگوازێتەوە سەر شاشەی مۆبایلەكە، هەروەك ئاماژەكرا هەستەوەری لێدانی دڵی تێدایە و ئەوكاتەی كە پێیوایە بە رادەی پێویست چالاكیت ئەنجامداوە ئاگادارت دەكاتەوە.
كاتێك كە بەكارهێنەركەی چالاكی بكات ئەڵقەكە گرنگی خۆی دەبێت، پێت دەڵێت كە دەبێت دە هەزار هەنگاو بەڕێگادا بڕۆی یان ئەوەندە چەورییەی جەستەت بسووتێنێ، ئەڵقەكە هانت دەدا كە خۆت ماندوو بكەی و جوڵەی زۆرت هەبێت و زانیاری رۆژانەت سەبارەت بە جۆڵە و وەرزش كردن لە پرۆگرامێكدا خەزن دەكات.
Top