كاسیۆ بەتایبەتمەندی و دیزانینی نوێوە هاتەوە گۆڕێ

كاسیۆ بەتایبەتمەندی و دیزانینی نوێوە هاتەوە گۆڕێ
كۆمانپای كاسیۆی ژاپۆنی یەكێكە لە ناسراوترین كۆمپانیاكانی بەرهەمەێنی كاتژمێری دەست، مێژووی كۆمپانیایەكە زیاتر بۆ لە نیو سەدە دەگەڕێتەوە.. كاتێك كاتژمێری دەست كەوتە قۆناغێكی نوێوە و كاتژمێری هۆشمەند بەرهەم هات.. كاسیۆ نەیویست لەم كاروانە جێ بمینێ و كاتژمێری سمارتی جۆری WSD-f20ی بەرهەم هێنا.. دواتر لە پێشانگای ساڵانەی تەكنەلۆژیای نوێدا ڤێرژنی نوێی ئەم كاتژمێرە خستەڕوو كە بە pro trek wsd-f20 ناسراوە، لە دیزایندا زۆر وەك كاتژمێرەكەی پێشووتر دەچێت.. بەڵام لە كاركردا گۆڕانی بەسەرداهاتووە، سیستەمی ئەندرۆیدی ڤێر 2ی لەسەرە، بۆ دابەزاندن و هێنانی پرۆگرامەكان پێویستی بە مۆبایل نییە، سیستەمی GPS ناوخۆی هەیە، ئەگەر هێڵی ئینتەرنێتیش نەبێت دەتوانرێ سوودی لێببینرێ. ئاپی loctanion memory لەسەرە دەتوانی ماركت و دەقی نوێ زیاد بكەی..شاشەكەی ئەگەر شەحنی كەم بوو دەتوانرێ ببێتە رەش و سپی بۆ ئەوەی لەكار بەردەوام بێت. لە ناو قوڵایی 50 مەتر ژێر ئاودا تێكناچێت.. جیا لە دۆزینەوەی رێگا و شوێنەكان، بەرزی پێو، ئاراستە نوێن، ەەستەوەری دیاریكردنی جوڵە و باترییەكی لەسەرە كە ەەتا 20 رۆژ شەحنی دانابەزێت. سیستەمی بلوتوس و وای-فای لەسەرە.
Top