ئەو قفڵانەی پێویستیان بە كلیل نییە

ئەو قفڵانەی پێویستیان بە كلیل نییە
لە سەرەمی دیجیتالی نوێدا پێویست ناكات بۆ داخستن و كردنەوەی قفڵەكان كلیل لەگەڵ خۆت هەڵبگری، دەكرێ بە مۆبایلەكەت قفڵەكە بكەیەوە، یان بە پەنجە مۆری خۆت..
لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا پەنجەمۆر بۆ سیكۆریتی و ئەمنیەت سوودی زۆری لێوەردەگیرێ، لاپتۆپ و كۆمپیوتەر و مۆبایل بە پەنجەمۆر دەكرێن و دادەخرێن.. ئێستا سیستەمی ئەمنیەتی پەنجەمۆر هاتۆتە ناو جیەانی قفڵ و كلیلەوەش.. قفڵی جۆری benjiLock هەر بەم مەبەستە بەرهەم هاتووە. قفڵی ناوبراو دەتوانێت چوار پەنجەمۆر جیاواز دەناسێ. جگە لەوەش دەتوانرێت قفڵیش بەكاربهێنرێت بۆ ئەوكەسانەی كە پەنجە مۆریان لە میمۆری قفڵەكەدا نییە.
قفڵەكە چەندین رەنگی هەیە، سپی، زیوی، ستیلی دژە زەنگ.. قفڵەكە خۆی زۆر پتەو و مەحكەمە و بەجۆرێك دەكرێ بۆ شوێنە گرنگ و هەستیارەكان بەكار بەێنرێت.
Top