پاناسۆنیكیش هێلكەی كرد

پاناسۆنیكیش هێلكەی كرد
سەردەم سەردەمی رۆبۆتە، پاناسۆنیكی ژاپۆنیش بۆ ئەوەی لە كاروانەكە جێنەمێنێ رۆبۆتێكی دروستكردووە كە لە شێوەی هێلكە دەچێت. رۆبۆتێك كە پرۆژكتەر واتە داتاشۆیەكی هۆشمەند و بە گوێی تێدایە و بەقسەی بەكارهێنەرەكەی دەكات، هەركە فەرمان بكەی فڵانە فیلمە لێبدە دەستبەجێ فەرمانەكە جێبەجێ دەكات.
نە تەنیا لە بواری فیلمەوە بەڵكو لە رۆبۆتەكە هەر پرسیارێك بكەی وەڵام دەداتەوە. ئەو دەنگەی لە رۆبۆتەكە دێتە دەر دەنگی منداڵێكە و جوڵەی رۆبۆتەكەش وەك جوڵەی منداڵێك دەچێت.
Top