پرۆگرامێك بۆ رێكخستنی كتێبخانەی ئەلكترۆنی
پرۆگرام گەلێكی زۆر بۆ ئەم مەبەستە بەرهەم هاتوون، پرۆگرامی Alfa eBooks Manager یەكێكە لەو پرۆگرامانەی تایبەت بەو مەبەستە، پرۆگرامی ناوبراو كتێبخانەی دیجیتالی بە باشی رێك دەخا. پرۆگرامەكە كتێبەكان بەشێوەی كتێببی ئاسایی لێدەكات، دەتوانی لاپەڕە هەڵبدەیەوە. ریزبەندی كتێبەكان بكەی، نیشاندانی وێنە و زانیاری سەرەتایی لەسەر كتێبەكە. توانای وەرگرتنی زانیاری لە سایت و بانكەكانی زانیاری. توانای سكان كردنی كتێبەكان. نیشاندانی كتێبەكان بە شێوەی سێ دەوری.. توانای گوێدان بە كتێبە دەنگییەكان، چەندین توانای دیكەش لەم پرگرامەدا گونجاون...
