گوگڵیش به به‌كارهێنه‌رانی راده‌بوێرێت!
گوگل وه‌ك یه‌كێك له گه‌وره كۆمپانیاكانی جیهانی ئه‌نته‌رنێت ناسراوه، به‌تایبه‌تی سایته‌كه‌ی كه ئه‌ركی دۆزینه‌وه‌ی سایت و ده‌ق و وێنه و فیلم..تاد بۆ به‌كارهێنه‌رانی گه‌لێك ئاسان ده‌كاته‌وه. له سایتی گوگڵدا هه‌ر به‌ته‌نیا به‌دواداگه‌ڕان نییه، بگره زۆر ئاسانكاری دیكه‌ش هه‌یه وه‌ك هه‌ر له‌و سایته‌دا باشترین ئامێری ژمێریار (حاسبه) هه‌یه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بنووسیت 2×2 ئه‌وكات حاسیبهكهت بۆ ده‌كرێته‌وه و ده‌توانی ئه‌ركه‌كانی خۆت راپه‌ڕێنیت. جار هه‌یه گوگڵ به به‌كارهێنه‌رانی راده‌بوێرێت، نوێترین رابواردنی گوگڵ ئه‌مه‌یه: ئه‌گه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی zerg rush له گوگڵدا بنووسی پاش ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌م ده‌سته‌واژه‌یه ده‌بینێته‌وه، له ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌كدا پیته‌كانی (O) گوگڵ ده‌ست ده‌كه‌ن به جوڵه و هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی دۆزیویه‌ته‌وه ده‌خوات!! پیته (O)یه‌كان هه‌ر زیاد ده‌بن و نووسراوه‌كه ده‌سڕنه‌وه! وه‌ك گه‌مه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی ده‌چێت، ئایكۆنی ماوسهكهشت ده‌گۆڕدرێت و وه‌ك هێمای + لێدێت و ده‌توانی به ماوسه‌كه‌ت به‌ربه‌ره‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌م (O) زۆرخۆرانه بكه‌ی، گه‌ر یارییهكهشت دۆڕاند دوو پیتی G نیشان ده‌درێن كه به‌مانای دۆڕاندنه.
