لاپتۆپێكی به‌هێز تایبه‌ت به گه‌مه‌ی ئه‌لكترۆنی

لاپتۆپێكی به‌هێز تایبه‌ت به گه‌مه‌ی ئه‌لكترۆنی
لاپتۆپێكی به‌هێز تایبه‌ت به گه‌مه‌ی ئه‌لكترۆنی
زۆرجار له‌لاپه‌ڕه‌ی ئایتیدا ئاماژه‌م به‌وه‌داوه كه گه‌مه‌ی ئه‌لكترۆنی هه‌ر تایبه‌ت نییه به ته‌مه‌نێكی دیاریكراو، وه‌ك ته‌مه‌نی منداڵی و هه‌رزه‌كاری بگره هی هه‌موو قۆناغێكن له ته‌مه‌ن و ته‌نانه‌ت ته‌مه‌نی به‌ساڵداچوو و پیریش. هه‌ر رۆژه ئامێرێكی نوێی تایبه‌ت به‌گه‌مه‌ی ئه‌لكترۆنی دێته به‌رهه‌م و یارییه‌كی نوێ بڵاوده‌كرێته‌وه..
له‌مرۆژانه‌دا كۆمپانیای asus نوێترین لاپتۆپی تایبه‌ت به گه‌مه‌ی ئه‌لكترۆنی به‌رهه‌م هێنا، ئه‌و ته‌بلێته نوێیه كه به جۆری Asus ROG G46VW ناسراوه شاشه‌یه‌كی 14 ئینجی هه‌یه، له‌سه‌ره‌تادا لاپتۆپه‌كه هیچ سه‌رنجی بینه‌ر بۆلای خۆی راناكێشێ و وه‌ك لاپتۆپێكی ئاسایی ده‌چێت، به‌ڵام تواناكانی لاپتۆپه‌كه له بواری هاردوێره‌وه زۆر به‌هێزه وه‌ك: پرۆسیسه‌ری زۆر خێرای له جۆری Core i7، كارتی گرافیكی 2 گیگابایتی، باترییه‌كی زۆر به‌هێز كه هه‌تا شه‌ش كاتژمێر شه‌حنه‌كه‌ی دانابه‌زێت، له بواری ده‌نگه‌وه زۆر به‌هێزه و هه‌روه‌ها توانای resumeی دوو چركه‌ی و ستاندبای 14 رۆژی هه‌یه.
Top