به‌م پرۆگرامه چه‌ند دیسكتۆپ دابنێ

به‌م پرۆگرامه چه‌ند دیسكتۆپ دابنێ
به‌م پرۆگرامه چه‌ند دیسكتۆپ دابنێ
ئه‌گه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌تان له ماڵه‌وه یان له ئیداره چه‌ندین كه‌س كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و هه‌ركام لهكهسهكانیش پرۆگرام و كاری تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه و ده‌ترسیت ده‌ستكاريی دیسكتۆپه‌كه و پرۆگرامه‌كانی تۆ بكه‌ن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته واباشه هه‌ركام له‌وانه دیسكتۆپ و پرۆگرامی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت تاكو قه‌ره‌باڵغی له‌سه‌ر دیسكتۆپی كۆمپیوته‌ر دروست نه‌بێت، واته كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت چه‌ند كۆمپیوته‌ر بێت، به‌ڵام ئایا ئه‌وه ده‌كرێت؟ به‌ڵێ به پرۆگرامی Dexpot كه پرۆگرامێكی زۆر به سووده و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داندراوه ده‌توانی زیاتر له 20 دیسكتۆپی تایبه‌ت به باكگراوه‌ند و سكرین سه‌یڤه‌ری تایبه‌ت وسهربهخۆوهت هه‌بێت، هه‌ر راست وه‌ك ئه‌وه‌ی كه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت 20 كۆمپیوته‌ر بێت. هه‌ركام له‌و دیسكتۆپانهش بۆ مه‌به‌ستی جیاجیا به‌كار بێنیت، وه‌ك یه‌كێك بۆ هه‌ڵگرتنی ده‌ق و نووسینه‌كان، یه‌كێك بۆ كاروباری ئه‌نته‌رنێت، یه‌كێك بۆ گه‌مه‌ی ئه‌لكترۆنی، به دانانی دوگمه‌ی تایبه‌تیشه‌وه به ئاسانی له هه‌ر دیسكتۆپێكیش بۆ دیسكتۆپێكی دیكه بڕۆیت.
Top