بە داهێنانی كامێرای دیجیتالی هیچ سنوورێك بۆ كێشانی چەندین وێنە و هیچ كاتێك بۆ كێشانی وێنە دانەنراوە، هەركاتێك ویستت و لە هەر كوێ ویستت بە كامێراكەت وێنە بگرە، ئەوە زۆر ڕاستە هەر شتێك كە زۆر بوو چێژی واقیعی خۆی نامێنێ، بۆیە وێنەی دیجیتالی ئەگەرچی دیقە و كوالیتیان لە ئاستی بەرزدایە ئەو چێژەی وێنەی جارانی نەماوە، چەندین پرۆگرامی كۆمپیوتەری هەن بۆ ئەوەی كە گیانێكی نوێ بەبەر وێنە دیجیتالییەكاندا بكەن، یەكێك لەم پرۆگرامانە، پرۆگرامی Nature Illusion Studioیە، كە بە هۆی ئەو پرۆگرامەوە دەتوانیت ئەو وێنانەی لە دیمەنی سروشتی گرتووتن، ئیفێكتی كەش و هەوا و دیمەنی جوڵەی سروشتی دابنێی، وەك جوڵەكردنی ئەو ئاوەی كە لەوێنەكەدا گرتووتە، یان شەپۆلی ئەو ڕووبارەی كە لە وێنەكەدا هەیە، یا دانانی كەش و هەوای باراناوی و دانانی ئیفێكتی بەفر و هەور و تەم و مژ، جگە لەوەش دانانی ئیفێكتی دەنگ وەك دەنگی باڵندە، خوڕەی ئاو و دەنگی هەورە بروسكە..تاد. توانای دانانی شەش جوڵەی هەیە بۆ ئاو. چەندین دیمەنی ئەنیمەیشنی تێدایە كە دەكرێ بەكارهێنەر سوودیان لێوەربگرێت.