کچێکی سووری رفێندرا و تەرمەکەی دۆزرایەوە

کچێکی سووری رفێندرا و تەرمەکەی دۆزرایەوە
کچێکی ئاوارەی سووری لەلایەن چەند کەسێکەوە رفێندرا و تەرمەکەی دۆزرایەوە.

میدیا لوبنانییەکان بڵاویان کردەوە، کە حەلا محەمەد ئەحمەدی تەمەن 15 ساڵ، نزیکەی هەفتەیەکە لە شارۆچکەی حۆش تەل سەفییە لە پارێزگای بەعلەبەگ رفێندرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3-3-2019، پۆلیسی لوبنانی رایگەیاندووە، تەرمی ئەو کچەیان لە باغێکی شارۆچکەی حۆش تەل سەفییە دۆزیوەتەوە.

دوای دروستبوونی شەڕی ناوخۆیی سووریا، حەلا محەمەد لەگەڵ خێزانەکەی هاوشێوەی هەزاران هاووڵاتیی و خێزانی دیکەی سووریا، ئاوارەی وڵاتانی دەوروبەر و ئەورووپا بوون.

لە مانگی ئاداری 2011ـەوە شەڕی ناوخۆیی لە سووریا لەنێوان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆن، رێکخراوە تیرۆریستییەکانی داعش و قاعیدە و رژێمی سووریا دروست بووە.











باسنيوز
Top