نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان کورد بەشێکە لە پرۆسەی سیاسیی لە سووریا
گێر پیدەرسۆن، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا لە وتارێکدا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، رایگەیاندووە، هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) نوێنەرایەتیی کورد ناکات و بەشێک نییە لە پرۆسەی سیاسی لەو وڵاتە.
گێر پیدەرسۆن هەروەها رایگەیاندووە، بەشدارینەکردنی هەسەدە لە پرۆسەی سیاسی ”رەنگە لە داهاتوودا ببێتە هۆی دروستبوونی کێشە و پێویستە بەشێوەیەکی دروست چارەسەر بکرێت“.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە کورد لە سووریا بەشێکە لە پرۆسەی سیاسیی ئەو وڵاتە، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە).
باسنيوز
