حاکمی واشنتن رکابەریی خۆی بۆ دۆناڵد ترەمپ ئاشکرا کرد
جای ئینسلی، حاکمی ویلایەتی واشنتن گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا رایگەیاندووە، کە لەسەر لیستی دیموکراتەکانی ئەمریکا، خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ ساڵی 2020 کاندید دەکات.
جای ئینسلی هەروەها رایگەیاندووە، کە بەرنامەی سەرەکیی هەڵمەتی هەڵبژاردنی ئەو خۆی لە گرنگیدان بە کەشوهەوا و کێشەی گۆڕانی کەشوهەوای جیهان و کاریگەرییەکانی بەسەر ”گەلی ئەمریکا“، دەبێت.
بە راگەیاندنی خۆکاندیدکردنی حاکمی واشنتن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە 2020، ژمارەی ئەو کەسانەی دەیانەوێ رکابەریی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئێستای ئەمریکا بکەن، کە لە هەڵبژاردنی 8-11-2016 بەسەر هیلاری کلینتنی کاندیدی دیموکراتەکان سەرکەوت و لە مانگی 1ـی 2017 وەک سەرۆکی ئەمریکا دەست بەکار بوو.
ناوی ئەو کەسانەی بە نیازن رکابەریی ترەمپ بکەن:
پێرنی ساندەرز، کەمالا هاریس، ئێلیزابێس وارن، کۆری پۆکەر، ئیمی کلۆبوشار، کیرستن گیلیپراند، تۆڵسی گابارد و جۆلیان کاسترۆ.
باسنیوز
