فەرماندەیەکی هەسەدە: پێشبینیی شەڕێکی سەخت لە باغۆز دەکەین

فەرماندەیەکی هەسەدە: پێشبینیی شەڕێکی سەخت لە باغۆز دەکەین
فەرماندەیەکی هێزەکانی سووریای دیموکراتی (هەسەدە) رایدەگەیەنێت، کە پێشبینیی شەڕێکی سەخت لە گوندی باغۆز لە پارێزگای دێرەزوور لە باشووری رۆژهەڵاتی سووریا، دەکەن.

مستەفا بالی، گوتەبێژی هەسەدە رایگەیاندووە، چەکدارانی داعش لە باغۆز بە تەواوی خۆیان بۆ شەڕ ئامادە کردووە.

مستەفا بالی هەروەها رایگەیاندووە، کە تا خەڵکی مەدەنی لە گوندەکە دەرنەچێت، هەسەدە هێرش ناکاتە سەر باغۆز و لە کاتی هێرشکردنیش، پێشبینیی ”شەڕێکی سەخت دەکەین“.

هەسەدە هێزێکی سەربازییە و بە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ رزگارکردنەوەی ناوچە داگیرکراوەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش، پێکهاتووە. یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوی باڵی سەرەکیی ئەو هێزەیە.












باسنيوز
Top