کەسێکی نزیکی کیم جۆنگ ئون هەوڵی رووخاندنی رژێمی وڵاتەکەی دەدات
ئەمڕۆ هەینی 1-3-2019، گرووپی (شیولیما بۆ بەرگریی مەدەنی)، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، کە حکوومەتێکی کاتییان بەناوی (جۆسیۆنی ئازاد) بۆ وڵاتەکەیان دروست کردووە.
جۆسیۆن ناوی ئەو خێزانەیە، کە لە ساڵ 1392 تا 1910 حوکمڕانیی کۆریایان دەکرد.
گرووپی شیولیما، کە خۆی وەک لایەنگری کیم هان سولی کوڕی کیم جۆنگ نامی برای کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور دەناسێنێت، ئاماژەی بەوە کردووە، کە رژێمی کیم جۆنگ ئون ”رژێمێکی شەڕخوازە و مایەی مەترسییە بۆسەر مرۆڤایەتی“.
باسنيوز
