ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاکە: خەڵکی سلێمانی دوو ئیدارەیی رەت دەکەنەوە
زیاد کاکە ڕەزا، سەرۆکی لیستی زەرد لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، خەڵکی سلێمانی داوایەکی لەم شێوەیان نییە کە شارەکەیان ببێتە ئیدارەیەکی سەربەخۆ و خەڵکی لەگەڵ ئەوەدا نین کە ھەرێمی کوردستان بکرێتە دوو ئیدارە.
ڕوونیشی کردەوە کە خەڵکی چاوەڕوانن لە دوای ھەڵبژاردن و ئەو ئەنجامەی بەدەست ھاتووە، خزمەتگوزاری لە سلێمانی زیاد بکرێت و بژێویی خەڵک باشتر بکرێت. گوتیشی: ”ئێمە تەنانەت نازانین بودجەی سلێمانی چەندە و چۆنیش خەرج دەکرێت؟“.
ئەمە لە کاتێکدایە کە یەکێتی تاوەکوو ئێستا چەند جار لە ڕێگەی بەرپرسانیەوە، ئاماژەی دوو ئیدارەیی داوە و وەک کارتێکی فشار بۆ سەپاندنی داواکارییەکانی بەکاری ھێناوە.
باسنیوز
