نەمسا چەند رێکارێکی توند لە دژی پەنابەران دەگرێتە بەر

 نەمسا چەند رێکارێکی توند لە دژی پەنابەران دەگرێتە بەر
نەمسا چەند رێکارێکی توند دژی پەنابەران لە وڵاتەکەی دەگرێتە بەر و وەزیری ناوخۆ روونکردنەوە دەدات.



هێربێرت کیکڵ، وەزیری ناوخۆی نەمسا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، رێکارە نوێیەکان لە سەرەتای مانگی داهاتوو (مانگی 1ـی 2019)، دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.



هەروەک هێربێرت کیکڵ رایگەیاندووە، بەپێی ئەو رێکارە نوێیانە، چیتر پەنابەران لە کەمپەکان ناتوانن بە شەو بچنە دەرەوەی کەمپ و ئەوەی بچێتە دەرەوە، رووبەڕووی سزا دەبێتەوە.



وەزیری ناوخۆ نەمسا ئاماژە بە دروستکردنی کەمپی دیکەی هاوشێوەی زیندان کردووە، بۆ دەستبەسەرکردنی ئەو پەنابەرانەی پابەندی یاساکان نابن و دەبنە مایەی هەڕەشە بۆ ئارامیی خەڵکی نەمسا.





باسنیوز
Top