ئه‌ردۆغان: لێناگەڕێین هيچ كه‌سێك، "ناوچه‌ى ئارام" له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووريا بگرێته ده‌ست.
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى "ئێن تى ڤى"ى توركى، ئه‌ردۆغان گوتيشى: "ئێمه خۆمان له‌وێ ده‌بين".
هه‌روه‌ها گوتى: "گه‌لى سووريا متمانه‌ى به توركيا هه‌يه و هۆز و عه‌شيره‌ته‌كانى ناوچه‌كه به‌رده‌وام داوا ده‌كه‌ن، ناوچه‌ى منبج له تيرۆريستان پاك بكرێته‌وه".
سه‌رۆكى توركيا ئه‌وه‌شى گوت: "ئامانجى ئه‌نقه‌ره له ئێستادا ئه‌وه‌يه، ده‌سته‌به‌رى چوونه ده‌ره‌وه‌ى رێكخراوى په‌كه‌كه له منبج بكرێت و واشنتن پابه‌ندى به‌ڵێنه‌كانى بێت سه‌باره‌ت به كۆكردنه‌وه‌ى چه‌ك له ده‌ست چه‌كدارانى ئه‌و رێكخراوه".
K24
