تره‌مپ ستراتیژییه‌تێكی نهێنی له‌باره‌ی سووریا ده‌نێرێته كۆنگرێس
شاره‌زایان پێیانوایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێویست ده‌كات خه‌رجی تایبه‌ت بۆ بڕگه‌كانی ناوه‌ڕۆكی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه له چوارچێوه‌ی بوودجه‌ی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا دیاری بكرێت، واتای ئه‌وه‌یه ستراتیژییه‌ته‌كه لایه‌نی سه‌ربازیشی تێدایه، به‌ڵام هێشتا كۆشكی سپی هیچ ده‌قێكی ئه‌و ستراتیژییه‌ته‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه هه‌ر بۆیه به نھێنی ناوده‌برێت.
ئه‌وه له كاتێكدایه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كۆتایی ساڵی 2018 له ناكاو بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌ركرد كه له سووریا بڵاوبوونه‌ته‌وه و نزیكه‌ی 2 هه‌زار سه‌رباز ده‌بن، بڕیاره‌كه‌ش هه‌ڵایه‌كی زۆری نایه‌وه‌و كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی جه‌یمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ده‌ست له كار بكێشێته‌وه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش له به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته به هه‌مان شێوه پۆسته‌كانیان جێهێشت.
هه‌روه‌ها چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا، ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا روونكردنه‌وه‌یدا كه به‌نیازن نزیكه‌ی 200 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له باكووری سووریا و 200 سه‌ربازی دیكه‌ش له شاری منبج بهێڵنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئاشتیپارێز كار له‌و ناوچانه‌دا بكه‌ن. جگه له‌وه‌ش ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كه ژماره‌یان ده‌گاته نزیكه 1500 سه‌رباز ده‌برێنه سووریا.
K24
